title
دەنگی مەخموور

سێ‌ سه‌رنجی قورئانی له‌ ده‌نكه‌ خورما

سێ‌ سه‌رنجی قورئانی له‌ ده‌نكه‌ خورما

ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی وورد بده‌ین له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌بینین له‌  زۆر شوێن باسی خورماو قه‌سپ كراوه‌ ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش دروودی خوای لێبێت له‌فه‌رمووده‌كانی جه‌ختی له‌سه‌ر شكاندنی ڕۆژوو كردۆته‌وه‌ به‌ چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌ك .ئه‌وه‌ی كه‌ لێره‌ ده‌مانه‌وێ‌ ئاماژه‌ی پێ‌ بكه‌ین ئه‌و سێ‌ شوێنه‌یه‌ كه‌ باسی پێكهاته‌كانی ده‌نكه‌ خورما ده‌كات كه‌ بریتین له‌ سێ‌ به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن :

1- ئه‌و به‌رگه‌ ته‌نكه‌ی ده‌وری ده‌نكه‌كه‌ی داوه‌ كه‌ وه‌كو پێست وایه‌ پێی ده‌گوترێ‌( قطمير ) هه‌روه‌ك له‌ ئایه‌تی (31) له‌ سوره‌تی فاطر باسی ده‌كات.

2- ئه‌و داوه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو بڕه‌كه‌ی ده‌نكه‌كه‌ دایه‌ و پێی ده‌گوترێ‌ ( فتیل ) هه‌روه‌ك له‌ ئایه‌تی (77) له‌ سوره‌تی النسا‌ء دا باسی كردووه‌.

3- ئه‌و خاڵه‌ی كه‌ له‌سه‌ر پشتی ده‌نكه‌كه‌ دایه‌ پێی ده‌گوترێ‌ ( نقیر )  هه‌روه‌ك له‌ ئایه‌تی (124) له‌ سوره‌تی النسا‌ءباسی ده‌كات   
كه‌ ئه‌م شوێنه‌ش جێگای شین بوونه‌وه‌و چه‌كه‌ره‌ كردنی ئه‌و ده‌نكه‌یه‌ .              



به‌روار : 14/1/2012
سه‌ردان : 1026
لینكی په‌یوه‌ست : http://www.maxmur.debaga.net
نوسه‌ر : rezman
به‌ش :

سه‌رنج له‌سه‌ر بابه‌ت


سه‌رنجت بنوسه‌














ZIP For Web Design debaga.net - debaga.net